University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە ( ٧٦٦ ) خوێندکاری دەرچوو بەخشی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٦/١١/٨‌، لەژێر دروشمی (بە زانست و زانین، کوردستان ئاوەدانتر دەکەینەوە) ڕێوڕەسمی پێنجەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و لێپرسراوانی حکومی و، کەسوکاری دەرچوان لە هۆڵی زین لە شاری ڕانیە بەڕێوەچوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە (٧٦٦) دەرچوو لە (٤) فاکەڵتی و کۆلێژێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی بەخشرا .
ئاهەنگەکە بەهاتنەناوەوەی ستافی ئەنجومەنی زانکۆ، کەژاوەی ده‌رچووان ‌و مامۆستایانی زانكۆ دەستیپێکرد، پاشان چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە، بەدوایدا ئامادەبوان بەساتێک ڕاوەستان ڕێزیان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان گرت.

دوای ئەوە وتەی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاهەنگی ده‌رچووان له‌ لایه‌ن بەڕێز "پ.ی.د.هێرش رسول مراد " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران خوێندرایه‌وه‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵا وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی میوانه‌كان و پیرۆزبایی كردن له‌خوێندكارانی ده‌رچوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سەرباری تەنگژەی دارایی و خراپی باروگوزەران و بونی ئاستەنگە جیاوازەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی خوێندندا، بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە ھاوکاریی هەموولایەک، توانیومانە خزمەتی بەرچاو بە رەوتی زانست و زانین بکەن، و ئەو پۆلە لە دەرچوان پێشکەشی نیشتمان بکەن.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی دەقی وتەی سەرۆکی لیژنه‌ی باڵای ئاهەنگی ده‌رچووان

دواتر بەڕێز (د.موفق خالید ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، بەخێرهاتنی گەرمی سەرجەم میوانانی ئاهەنگەکەی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی خوێندكارە ‌ده‌رچووەکان کرد.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی دەقی وتەی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، دوای سوێندخواردنی دەرچووان، لەسەر داوای یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگری کۆلێژەکان، لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆوە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارە جیاجیاکان بە ( ٧٦٦ ) خوێندکاری دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) لە خوێندنی بەیانیان/ ئێواران ی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشرا.