University of Raparin Logo

لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی زانکۆی راپەڕینی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١١/٩، بەڕێز "د.مۆفەق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و، "م.ئاراز رمضان" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ، پێشوازی لە وەفدێکی مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان لێپرسراوی مەڵبەند و کارگێڕ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مەڵبەند و لێپرسراوی لقی قوتابیانی ڕانیە.

دوای بەخێرھاتنی وەفدەکە، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، مێژوو و گەشەسەندنی زانکۆی راپەڕین و بایەخی زانکۆکەی بۆ کوردستان بەگشتی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی بۆ وەفدی میوان ڕوونکردەوە، ھەروەک باس لەگەشە زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کرا.     

 دواتر وەفدەکەی مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزباییان لەبەڕێز "د. مۆفەق خالید" کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی تازەی زانکۆی راپەڕین، بەڵێنی ھەموو جۆرە پشتگیری و ھاوکارییەکیان بۆ زانکۆی راپەڕین دووپاتکردەوە. 

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەیرانی دارایی لەسەر پڕۆسەی خوێندنی زانکۆیی درا، کە لە ئێستادا کاریگەری زۆری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروستکردووە، هەردوولا ھیواییان خواست بەزووترین کات حکومەتی هەرێم چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران هەرێم بکات و پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن ڕێڕەوە زانستییەکەی خۆی بگرێتەوە .