رۆژی پێنج شەممە ١٠ / ١١ /٢٠١٦، لەھۆڵی فاکەڵتی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( ابراهیم عمر ابراهیم ) لە بواری یاسادا ئەنجامدرا.
ماستەرنامە بەناونیشانی (گرێبەستی بریكاری وەرزشی) (عقد الوكالة الریاضية)، بەسەرپەرشتی (پ.د.محمد سلیمان احمد) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار ( ابراهیم عمر ابراهیم ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری یاسادا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و داهاتوی وڵاتمان.