University of Raparin Logo

پێداویستی مامەڵەى وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

وێڕای پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی خوێندکاران...

خوێندکاری ئازیز ...

بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن، پێویستە سەردانی (ماڵپەڕی زانکۆی ڕاپەڕین/ناوەندی وەرگرتن) بکەیت بەم لینکە (https://sites.google.com/a/raparinuni.org/cao/) فۆڕمی زانیاری خوێندکار پڕبکەیتەوە و خۆت تۆمار بکەیت ، دواتر وێنەیەک لە فۆڕمەکە کۆپی بکەیت و هاوپێچی ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی بکەیت .

 1. کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (هویة الاحوال مدني ) 

2. کۆپی ڕەگەزنامە (الجنسیة)
3. کۆپی کارتی زانیاری (ئەگەر نەبوو پشتگیری نیشتەجێبوون)
4. کۆپی فۆڕمی خۆراک
5. کۆپی پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)
6. بڕوانامەى پۆلی ۱۲ی ئامادەیی (پەسەندکراو لەلایەن پەروەردە)
7. پشکنینی چاو
8. گروپی خوێن
9. وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ "پشت سپی" ( ٦ )دانە.
10. پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە بۆ زانکۆ، لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین.
11. کەفالەت ، خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین کەفالەت پڕبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆمان دەتوانن لە (دادنوس)ی ناوچەکەی خۆی کەفالەت بکەن .
12 . پسوڵەی شایستەی دارایی، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناو بە بڕی (٥۰٫۰۰۰) پەنجا هەزار دینار ، لە هۆبەی ژمێریاری فاکەڵتیەکان .
13. سەرجەمی پێویستییەکان لەگەڵ فۆڕمی زانیارییەکەت بخرێتە ناو فایلێک .
سەرەنج :
1. (پەیوەندیکردن و گواستنەوە و دابەزین)ی خوێندکاران لە ڕۆژی سێ شەممەوە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۱۱/۲۲ بۆ ماوەی (۱۰) ڕۆژی دەوامکردن بەردەوام دەبێت .
2. پێویستە کۆپی سەرجەم پێداویستیەکان ڕەنگاو ڕەنگ بن .
3. فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت سەرجەم بەشەکانی فایلی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ ئاگاداریتان .
4. هەوڵبدە سەرجەم پێداویستیەکان ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی دۆسیەکەت بێ کەموکوڕی بێت . تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین