University of Raparin Logo

وەفدێكی زانکۆی راپەڕین بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکانی جیهان دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١/٢٨، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشانگای نێودەوڵەتی زانكۆكانی جیهان بەڕێوەچوو، لەپێشانگاکەدا وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداربوون، وەفدەکەی زانکۆ بە سەرۆکایەتی بەڕیز پرۆفیسۆری یاریدەدەر "د.موفەق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و بە یاوەری ستافێکی ئەکادیمی زانکۆیە.

پێشانگاکە بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ زانکۆی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی یەكشەممە ١/٢٩ کارەکانی بەردەوام دەبێت، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا دوو کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی دەربارەی خوێندن لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێن.

 وەفدەکەی زانکۆی ڕاپەڕین وەک یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان بەشداری ئەم پێشانگا نێودەوڵەتیەیان کردووە و، لەگەل چەندین زانکۆی بەناوبانگی نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی لە نێوانیاندا هەبێت.