University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بواری پەرستاری ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/١/٢٢، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (فریدون اسماعیل قادر) لە بواری پەرستاری ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە بەناونیشانی (Prediction Stress, Anxiety and Depression among parents of Autistics Children in Sulemani City) بە سەرپەرشتی "پ.د.رضوان حسێن ابراهیم" نوسراوە لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (فریدون اسماعیل قادر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین .