University of Raparin Logo

کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى لە خوێندنى باڵا وەردەگیرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیانى سیاسى لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى وەرگرتنى کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیاى سیاسى دا.

ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى ۲۰۱۷/۱/۹ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە (٣٨٣) کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کردوە بڕیاریدا بە وەرگرتنى سەرجەم کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى  کە تەواوى مەرجەکانیان هەیەو ، کورسیان بۆ نەماوەتەوە بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە:  ئەو کاندیدانەى کە کەس وکارى پلە (١)یەکى شەهیدە یان ئەنفالکراوە یاخود زیندانى سیاسیە و داواییان بۆ خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش کردوە و، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچونە، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دواى ئەوەى نوسراوى پشتگیرى لە دیوانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەئیمزاى خودى وەزیر دەهێنن بۆ زانکۆکان و کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت و، وەک خوێندکارى خوێندنى باڵا وەردەگیرێن.