راگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۱۷/۱/٨، لە هۆڵی چالاکی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک دەبارەی چۆنێتی پێشکەشکردن بۆ رەوەندی سێیەمی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا ئەنجامدرا.
لەسیمینارەکەدا مامۆستا "ئاراز رەمەزان" رێکخەری پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا لەزانکۆی راپەڕین، کورتەیەکی دەربارەی گرنگی پڕۆگرامەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر رێکخەری پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەرحەبا لەزانکۆی راپەڕین وردەکاری پڕۆگرامەکەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو زانیاری وردی دەربارەی پڕۆگرامەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ھەروەک زانکۆ ئەوروپیەکانی بەشداربوی پڕۆگرامەکەی بە ئامادەبووان ناساند کە دەتوانن داواکاریان ئاڕاستەبکەن بەشێوەی ئۆنلاین بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا و پۆس دکتۆرا.
ھەروەک بەشێوەیەکی پراکتیکی شێوازی پێشکەشکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پڕۆگرامەکە ھەنگاو بەھەنگاو بۆ ئامادەبووان روونکرایەوەو لەکۆتایشدا وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.
پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا پڕۆگرامێکی زانستی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی زانستی زانکۆکانە لەنێوان ٩ زانکۆی یەکێتی ئەوروپاو ٤ زانکۆی ئێران و ٤ زانکۆی عێراق کە زانکۆی راپەڕین ھاوبەشی پڕۆژەکەیەو ماوەی سێ ساڵە بەشداری پڕۆژەکەی کردووەو ژمارەیەک خوێندکار لەئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا و بەکالۆریۆس و ڕاھێنانی ستافی زانستی نێردراونەتە زانکۆ ئەوروپیەکان لەسەر پڕۆگرامەکە.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرانە بکەن: