زانكۆی ڕاپەڕین ۆرك شۆپێكی تایبەت بە پڕۆگرامەكانی خوێندنی بەشی كوردی ئەنجامدا

چاپکردن

بەمەبەستی ڕێكخستنی مفرەداتی بابەتە پسپۆڕیەكانی (قۆناغی یەكەم و دووەم)ی بەشی كوردی و گونجاندنیان لەگەڵ پڕۆگرامەكانی قۆناغی بنەڕەتی 

ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 7/7/2013 بەشی كوردی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین ۆرك شۆپێكی سازكرد ، بە ئامادەبونی نوێنەرانی پەروەردەی ڕانیە و پشدەر و بەشێك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی و مامۆستایانی بابەتی كوردی قۆناغی بنەڕەتی و نوێنەری دڵنیایی جۆری و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكانی زانكۆی راپەڕین و سەرۆكی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی و ڕاگری فاكەڵتی ، ۆرك شۆپەكە ماوەی یەك ڕۆژی خەیاند، تێیدا تاووتوێی ناوەڕۆكی بابەتەكانی قۆناغی یەكەم(ڕێزمان و دەنگ سازی و تێكست) وە  قۆناغی دووەم(زارەكان و ڕێبازە ئەدەبییەكان و وشە سازی و پەخشان) ، دواتر بە وەرگرتنی ڕەخنەو پێشنیارەكان و هەڵسنگاندنەكان كۆتایی بە ۆرك شۆپەكە هات .