University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱۷/۱/٤، لە زانکۆی ڕاپەڕین/کەمپەسی قەڵادزێ فاکەڵتی پەروەردە سیمینارێک دەبارەی چۆنێتی پێشکەشکردن بۆ رەوەندی سێیەمی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا رێکخرا.

لەسیمینارەکەدا سەرەتا مامۆستا "ئاراز محمد" ئەندامی لیژنەی ئیراسمۆس مەرحەبا لە زانکۆی راپەڕین بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کردو کورتەیەکی دەربارەی گرنگی پڕۆگرامەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

دواتر مامۆستا "ئاراز رەمەزان" رێکخەری پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا لەزانکۆی راپەڕین وردەکاری پڕۆگرامەکەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو زانیاری وردی دەربارەی پڕۆگرامەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ھەروەک زانکۆ ئەوروپیەکانی بەشداربوی پڕۆگرامەکەی بە ئامادەبووان ناساند کە دەتوانن داواکاریان ئاڕاستەبکەن بەشێوەی ئۆنلاین بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا و پۆس دکتۆرا.
لەکۆتاییدا وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە و مامۆستا "ئاراز محمد" کە مامۆستای بەشی ئینگلیزییە لەفاکەڵتی پەروەردە راسپێردرا بۆئەوەی ھاوکاری خوێندکاران و ستافی کەمپەسی قەڵادزێ بکات لەکاتی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری بۆ پڕۆگرامەکە.
پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا پڕۆگرامێکی زانستی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی زانستی زانکۆکانە لەنێوان ٩ زانکۆی یەکێتی ئەوروپاو ٤ زانکۆی ئێران و ٤ زانکۆی عێراق کە زانکۆی راپەڕین ھاوبەشی پڕۆژەکەیەو ماوەی سێ ساڵە بەشداری پڕۆژەکەی کردووەو ژمارەیەک خوێندکار لەئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا و بەکالۆریۆس و ڕاهێنانی ستافی زانستی نێردراونەتە زانکۆ ئەوروپیەکان لەسەر پڕۆگرامەکە.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرانە بکەن:

http://www.uor.edu.krd/ku/erasmus-ku

http://www.usc.es/marhaba/