University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین / فاکەڵتی پەروەردە قەڵادزێ بە چاودێری بەڕێز (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی) ئەنجام دەدات .

لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆدا، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە ڕۆڵی زمان و ئەدەب، زانکۆی ڕاپەڕین/ فاکەڵتی پەروەردە لە ڕۆژانی (٢٤-٢٥ /٢٠١٧/٤) سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی) سازدەکات، کۆنفرانسەکە بە چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت .

لە کۆنفرانسەکەدا بواردەڕەخسێنرێت بۆ گشت توێژەران لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان، بۆ ئەوەی توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن بەپێی کارنامە و مەرج و بوارەکانی کۆنفرانس، ئەو توێژینەوانەی کە قبوڵ دەکرێن لە گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین بڵاودەکرێنەوە .

سەرنج:

* کاتی وەرگرتنی پوختە و توێژینەوەکان:

١- دوا کات بۆ وەرگرتنی پوختەی توێژینەوە ٢٠١٧/٢/١ دەبێت .
٢- دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان ٢٠١٧/٣/١٩ دەبێت .
٣- ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ٢٠١٧/٤/١٥ دەبێت .

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کارنامەی کۆنفرانس و مەرجەکانی توێژینەوە / کوردی

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کارنامەی کۆنفرانس و مەرجەکانی توێژینەوە / ئینگلیزی

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کارنامەی کۆنفرانس و مەرجەکانی توێژینەوە / عەرەبی