خوازیارانی پڕۆگرامی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پشتگیری دارایی دەكرێت و ئاڵوگۆڕی خوێندكارانە دەتوانن بەشداری کۆرسی فێربون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بكەن لە سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەڕین.
ئەو خوازیارانەی كە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیان نییە و دەیانەوێت فۆڕم بۆ پڕۆژەی ئیراسمۆس مەرحەبا پێشكەش بكەن دەتوانن بەشداری كۆرسی زمانی ئینگلیزی بكەن و بڕوانامەی كۆرسەكە كە باوەڕپێكراوە لەلایەن پڕۆگرامەکەوە بە دەستبهێنن، بەم بڕوانامەیە دەتوانن (٣٠) خاڵ لە پڕۆژەكە بەپێی ئاستەكان پێ كۆبكەنەوە.
مەرجەكان:
١. پێویستە ستاف یان خوێندكاری زانكۆی راپەڕین بیت.
٢. پێویستە كرێی كۆرسەكە پێشەكی بدەیت كە بڕی (٣٥٠) هەزار دینارە بۆ چوار مانگ.
٣. پێویستە بەڵێننامە پڕبكەیتەوە كە بەشداری تەواوی ماوەی كۆرسەكە دەكەیت.
٤. پێویستە لەبەشەكەت یان بەڕێوەبەرایەتیەكەت نووسراوی پشتگیری بهێنیت.
كۆرسەكە لەناوەڕاستی ئەم مانگە دەكرێتەوە و چەند مامۆستایەكی بیانی وانەی تێدا دەڵێنەوە، هەروەك دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری پڕۆژەی مەرحەبا رۆژی٢٠١٧/٢/٧ یە.