University of Raparin Logo

زەمالەی هەنگاری بۆ خوێندکارانی بیانی کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئێستا خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ زەمالەی هەنگاری ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨  پێشکەش بکەن. زەمالەکان بریتین لە خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.
ئامانجی ئەم پڕۆگرامە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی تێگەیشتنی کەلتووری و پەیوەندییە ئابووری و سیاسیەکانی نێوان هەنگاریا و وڵاتانی تر، ئەرکی سەرەکی پڕۆگرامەکە بریتییە لەزیادکردنی ژمارەی خوێندکارە بیانیەکان لە هەنگاریا و هاندانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هەنگاریا بۆ ڕاکێشانی خوێندکارە بیانییە زیرەکەکان.لە ئێستاشدا ٤١ لەو هاوکارانەی کە خوێندکار دەنێرن بەشدارن لەم پڕۆگرامە.

داواکاران شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری  کە بەلایەنی کەمەوە کەمترین ئاستی زمانیان هەبێت کە لەلایەن زانکۆی میواندارەوە دیاریکراوە بۆ ئەو پڕۆگرامانەی کە خوێندنیان بە زمانی ئینگلیزییە خوێندکاران پێویستە ئەو توانستەی زمانی ئینگلیزیان هەبێت کە لەلایەن زانکۆی میواندارەوە داواکراوە.بۆ ئەو پڕۆگرامانەش کە خوێندنیان بە زمانی هەنگارییە خوێندکاران پێویستە بەشداری کۆرسی ئامادەکاری زمانی هەنگاری بکەن بۆ ماوەی ساڵێک بەر لەدەستپێکردنی خوێندنەکەیان.
ئاستی کۆرسەکان: زەمالەکان لە هەرسێ ئاستی بەکالۆیۆس و ماستەر و دکتۆرادا پێشکەش دەکرێن .
بابەتەکان: بابەتەکانی ئەم زەمالەیە دەگۆڕێت لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر.
بەخشینی زەمالەکە: زەمالەکە ئەم خەرجیانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت.

•    کرێی خوێندن.
•    موچەی مانگانە بە بڕی ١٣٠ یۆرۆ بۆ خوێندنی ماستەر و بەکالۆریۆس بۆ ماوەی ١٢ مانگ لە ساڵێکدا تا تەواوکردنی خوێندن ، بۆ خوێندنی دکتۆرا لە قۆناغی یەکەمدا ٤٥٠ یۆرۆ واتە ٤ سێمستەری یەکەم ، بۆ قۆناغی دووەم ٥٨٠ یۆرۆ واتە ٤ سێمستەر دووەم  بۆ ماوەی ١٢ مانگ لە ساڵێکدا تا تەواوکردنی خوێندن.
•    شوێنی مانەوە: دابینکردنی بەشە ناوخۆیی یان پێدانی ١٢٥ یۆرۆ مانگانە بۆ کرێی شوێنی مانەوە لەماوەی خوێندندا.
•    بیمەی تەندروستی
•    خزمەتگوزاری تەندروستی بەگوێرەی یاسای ژمارە ٨٠ ی ساڵی ١٩٩٧ لە کارتی بیمەی تەندروستی نیشتمانی و هەروەها بیمەی تەندوشتی زیادە بە بڕی ٢٠٥ یۆرۆ.

 

پێویستیەکانی پێشکەشکردنی داواکاری:
•    فرۆمی پێشکەشکردن بە زمانی ئینگلیزی یان بە زمانی ئەو پڕۆگرامەی کە دەیخوێنی.
•    پوختەی ژیاننامە ( CV  ) بە شێوەی Europass
•    نامەی هاندان : لە یەک لاپەڕە کەمتر نەبێت و بە فۆنتی (times new roman)ی قەبارە ١٢ نوسرابێت.
•    توانستی زمان: بۆ ئەو پرۆگرامانەی خوێندنیان بەزمانی ئینگلیزیە توانستی ئینگلیزی پێویستە ، بۆ ئەو پرۆگرامانەی خوێندنیان بە زمانی هەنگاریە توانستی زمانی هەنگاری پێویستە.
•    بڕوانامە: بڕوانامەی ئامادەیی بە زمانی ئینگلیزی یان هەنگاری بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس ، بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی یان هەنگاری بۆ خوێندنی ماستەر، بروانامەی ئامادەیی بە زمانی ئینگلیزی یان هەنگاری بۆ خوێندنی ماستەری (٥) ساڵی واتا بەکالۆریۆس و ماستەر بەیەکەوە کە پێکدێت لە ١٠ بۆ ١٢ سێمستەر. بڕوانامەی ماستەر بە زمانی ئینگلیزی یان هەنگاری بۆ خوێندنی دکتۆرا.
•    پشکنینی پزیشکی
•    کۆپی ئەو پەڕەی پاسپۆرت کە زانیاری دەربارەی کەسی پێشکەشکار لە خۆدەگرێت.
•    پلانی توێژینەوە لە دوو (٢) لاپەڕە کەمتر نەبێت و بە فۆنتی (times new roman) قەبارە ١٢ نوسرابێت بەو زمانەی کە پێی دەخوێنی نوسرابێت.
•    هەگبە: وێنەی سێ کاری هونەری یان پەیکەرتاشی کە بەرواری کێشان یان دروستکردنی پێشاندات.
•    هەگبەی دەنگی: تۆماری دەنگی  ٣سێ کاری هونەری یان پەیکەرتاشی کە بەرواری کێشان یان دروستکردنی پێشاندات.

دوا وادەی پێشکەشکردن : دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکریەکانتان  رۆژی (٢٠١٧/٣/٥) دەبێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
http://www.tka.hu/international-programmes/2966/stipendium-hungaricum/

وەرگێڕانی، هیوا احمد