University of Raparin Logo

ڕاگەیاندنی مەرج و ڕێنماییە گشتییەكانی رەوەندی سێیەمی پڕۆگرامی مەرحەبا

چاپکردن ئیمەیڵ

دەربارەی پڕۆگرامەكە:
مەرحەبا پڕۆژەیەكە دەكەوێتە چوارچێوەی كاری پڕۆگرامەكانی (Erasmus Mundus) ئامانجی پڕۆگرامەكە بەهێزكردن و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ئێران، عێراق و یەمەنە لەبواری خوێندنی باڵادا، لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانرێت ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستافی زانکۆکان ئەنجام بدرێت لە نێوان زانكۆ بەشداربووەكاندا.

پڕۆگرامی ئیراسمۆس مۆندس مەرحەبا، پڕۆگرامێكی خوێندنی نێودەوڵەتییەو نۆ زانكۆی ئەوروپی‌ و هەشت زانكۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیایدا بەشدارن‌ و لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت و زانكۆی (سانتیاگۆ دیكامپۆستێلا)ی ئیسپانی سەرپەرشتی دەکات،  لە پڕۆگرامەکەدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان چوار زانکۆ بەشدارن ئەوانیش زانکۆکانی ( ڕاپەڕین ، کۆیە ، سلێمانی ، هەڵەبجە ) یە . 

ڕاگەیاندنی ئەمجارەی پرۆگرامەكە خۆی دەبینێتەوە لە ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستافی زانکۆکان لە وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ ئێران و عێراق، وە لە ئێران و عێراق و یەمەنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئاڵوگۆڕەکە چوار بوار لەخۆدەگرێت بە پشتبەستن بە ئاستی بڕوانامە و خوێندنی بەشداربووانی پڕۆگرامەکە:
* بەکالۆریۆس
* ماستەر
* دکتۆرا
* پۆست-دکتۆرا
پڕۆژەکە سەرجەم خەرجیەکانی وەک تێچووی گەشت و خوێندن لە ئەستۆدەگرێت بەپێی بواری خوێندنی ئەو بەشداربوانەی هەڵدەبژێردرێن، سەرەڕای ئەوەی خەرجی مانگانەش دابین دەکات بۆ بەشداربوەکان لەماوەی مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات.

- بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس یان ماستەر ١٠٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی دکتۆرا ١٥٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی پۆست-دکتۆرا ١٨٠٠ €

خشتەی كاری پرۆژەكە:

بەرواری ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە : ٢٠١٦/١٢/٢٢

دوامۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری : ٢٠١٧/٢/٧

هەڵبژاردنی پێشوەختی پاڵێوراوان: مانگی ٢-٤ / ٢٠١٧

كۆبوونەوەی لیژنەی هەڵبژاردن: مانگی ٢٠١٧/٥

بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكان: مانگی ٢٠١٧/٥

ناردنی بانگهێشتنامە بۆ سوودمەندبووان: مانگی ٢٠١٧/٥

داواكاری ڤیزا : مانگی ٥ بۆ ٨ / ٢٠١٧

دەستپێكردنی خوێندن: مانگی ٢٠١٧/٩

کۆتایی پڕۆژەکە : ٢٠١٨/٧/١٤

داواكاران پێویستە مەرج و ڕێنماییە سەرەكییەكان بەوردی بخوێننەوە بەرلەوەی داواكاری پێشكەش بكەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە :

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی مەرج و ڕێنماییە گشتییەکانی رەوەندی سێیەمی پڕۆگرامی مەرحەبا