بەپێی فەرمانێکی وزاری ژمارە (١٩٣٥٨/٥) لە بەرواری ٢٠١٦/١٢/٢١، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی هەرێم کراوە و، لە فەرمانەکەدا هاتووە خوێندکارانی کچ/کوڕی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە گشت قۆناغەکانی خوێندنی حکومی و ئەهلی بەڕێژەی ١٠٠% لە هەر چوار پارێزگای ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، کەرکوک ) لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن .