ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٦/١٢/١٨ لە بەشی مێژوو لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (بەختیار مستەفا هۆمر) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە بهناونیشانی (بارودۆخی كۆمەلایەتی باشوری كوردستان لەسەدەی نۆزدەدا، لیكۆلینەوەیەكی میژوویی - شیكارییە) لەلایەن (پ.ی.د.سامان حسین) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی توێژینەوەکە کراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (بەختیار مستەفا هۆمر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی بڕاوامەی باڵاتری بۆ دەخوازین، لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ خزمەتی کوردستان .