ڕۆژی پێنج شەممە ١٥\١٢\٢٠١٦ بەڕێز "قوباد تاڵەبانی" جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی به‌خشییه خوێندكارانی به‌شداربووی خوولی سێیه‌می راهێنانی تواناكان كه له‌مانگی ١٠ ی ئەمساڵ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كاری زانكۆكانه‌وه ڕێکخرابوو، خووله‌كه به‌به‌شداری ١٥ زانكۆ و ٣٣٠ فێرخواز و ٤١ كۆمپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
سالانه خوولی راهێنانی تواناكان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كاری زانکۆکانەوە ده‌كرێته‌وه به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
جێی ئاماژەیە، سه‌نته‌ری كار لە زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ ئەمساڵ ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی بۆ ٢٣ خوێندکاری له به‌شه‌كانی ( په‌رستاری، كۆمپیوته‌ر و باخچه‌ی ساوایان) ڕه‌خساند، خوێندكارانی به‌شداربوو له‌ماوه‌ی (٨) هه‌فته‌دا خووله‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد.
کردنەوەی ئەم خوولە ده‌رفه‌تێكه بۆ فێرخوازانی زانكۆ و په‌یمانگاكان تاوەكو ئه‌وه‌ی به‌ڕێگەی تیۆری فێری ده‌بن له كه‌رتی تایبه‌ت به پراكتیكی به‌كاریبهێنن.
له‌كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ستافی سه‌نته‌ری كار و سه‌رجه‌م به‌شداربوانی خووله‌كه کرد، هەروەک پشتیوانی خۆیشی بۆ هه‌ر چالاكیه‌ك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌یاندنی توانای خوێندكارانی زانكۆ بێت پیشاندا.