University of Raparin Logo

ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەشداری کۆنفرانسێک لە شاری ھەولێر دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنی زانکۆ

ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٦/١٢/١٣ لەشاری ھەولێر ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەشداریان كرد لە کۆنفرانسێکی ھاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەرەتی ڕۆشنبیری لەژێر ناونیشانی (لێبوردەیی، ژیان - ھەڕەشەی تیرۆرو ئەزموونی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان).

کۆنفرانسەکە بە دروشمی کۆنفرانسی (لێبوردەیی، ژیان - ھەڕەشەی تیرۆرو ئەزموونی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان) دەستپێکرد، لەسەرەتادا ئامادەبوان ساتێک بێدەنگی وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.
دوابەدوای کردنەوەی مەراسیمی کۆنفرانس، چالاکیەکان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پانێڵەکانەوە دەستیان پێکرد، وا بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا لەلایەن توێژەران و ڕۆشنبیران و بیرمەندانەوە خوێندنەوەی جیا بۆ لایەنەکانی پێکەوەژیان و چۆنییەتی ڕوبەڕوبنەوەی بیری توندڕەوەی بکرێ.