University of Raparin Logo

داواکاری پێشکەش کردن بۆ پڕۆگرامی خوێندکاری سەرکردە بۆ ساڵی ۲۰۱۷ کراوەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت کە وادەی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی خوێندکاری سەرکردە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە. پرۆگرامەکە یەکێکە لە دەست پێشخەرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی برەودان و پێشخستنی بوارەکانی سیاسی ، ئابووری و چاکسازی کۆمەڵایەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا.

پرۆگرامەکە هەلدەرەخسێنێت بۆ خوێندکارانی عێراقی تا لە ڕێگەی پرۆگرامێکی شەش هەفتەیی هاوینییەوە پەرە بە تواناکانی رابەرایەتی کردنیان بدەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 پڕۆگرامی گەنجی سەرکردە دەست پێدەکات لە بەرواری ٢٥- ٦ بۆ ٥- ٨- ٢٠١٧، کە تیایدا خوێندکارەکان بەشێوەی گرووپی شەش کەسی لە زانکۆیەک یان کۆلێژێک دەمێننەوە و بەشداری لە خولێکی پێنج هەفتەییدا دەکەن وە هەفتەیەکیش گەشتێکی زانستی دەکەن بەناو زانکۆ و دەوروبەرەکەدا.

سەردانی خزم و هاوڕێیان لە پێش ، لەکاتی یاخود لە دوای پڕۆگرامەکە ڕێگە پێنەدراوە، لە هەر شوێنێکی ئەمریکا بێت،تەنانەت لە ڕۆژانی پشووشدا. پێویستە خوێندکارەکان ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی پڕۆگرامەکە بگەڕێنەوە عێراق. وە نابێت هیچ بەشداربویەک هاورێ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

شیاویی پێشکەش کردن
داواکار دەبێت تەمەنی لە نێوان ٢٠ -٢٤ ساڵیدا بێت، لە خوێندنی زانکۆییدا بێت یاخود تەواوی کردبێت، دانیشتوو یان هاوڵاتی عێراقی بێت، شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت، وە دەبێت ئارەزووی لە بوارەکەدا هەبێت و سوود لە ئەزموونەکەی وەربگرێت لە داهاتوودا.

دوا بەرواری پێشکەشکردن بریتیە لە : ٢٠١٦/١٢/٣١

چۆنیەتی پێشکەش کردن:

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:

https://studentleaders.fluidreview.com

بۆ هەر پرسیارێکیش ئیمەیڵ بۆ ئەم ناونشانە بنێرە:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

https://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html