University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕێنمایی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی هەموارکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی‌ فەرمانێکی وزاری ژمارە (١٣١٢) لە بەرواری ٢٠١٦/١١/١٥، ‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ڕێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لەڕووی یاسایی و ئەکادیمیەوە هەموارکردەوە.

لە فەرمانەکەی وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستیدا هاتووە، ئەو کەسەی پلەی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر)ی پێدەدەرێت پێویستە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری ئەکادیمی بێت و، ئەو کەسەی پلەی زانستی‌ (مامۆستا)ی پێدەدەرێت بە دوو ڕێگە: ڕێگەی یەکەم، پێویستە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا یان "هاوتاکەی" بێت و لە وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆ ئەنجامدرابێت، ڕێگەی دووەم، خاوەنی پلەی زانستی مامۆستای یاریدەدەر بێت و بۆ ماوەی کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ لە یەێک لە زانکۆکانی هەرێم لەو ماوەیەدا دوو توێژینەوەی بە نرخی "قیم" بڵاوکردبێتەوە، ئەو کەسەی پلەی زانستی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ی پێدەدەرێت پێویستە لە پایەی مامۆستایی کاری کردبێت لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێم بۆ ماوەی چوارسال کەمتر نەبێت و لەو ماوەیەدا سێ توێژینەوەی بە نرخی "قیم" بڵاوکردبێتەوە و یەکێکیانی بە تەنیا ئەنجامدابێت، ئەو کەسەی پلەی زانستی (پڕۆفیسۆری)ی پێویستە بڕوانامەی دکتۆرای بە دەستهێنابێ و بەلانی کەم شەش ساڵ بەسەر پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەریدا تێپەڕ بوبێت و خاوەنی هەوڵی باشی وانەوتنەوەبێت و لەو ماوەیەدا لانی کەم شەش توێژینەوەی بڵاوکردبێتەوە لەوانە سێ توێژینەوەیان -اصیل- بن و یەک تاێژینەوەیان بە تەنیا ئەنجامدرابێت جگە لە پسپۆڕی کوردی کە دەبێت چوار توێژینەوەیان –اصیل-بن .
هەروەک لەگەڵ ئەو ڕێنماییانەی سەرەوەدا بۆ بەدەستهێنانی هەر پلەیەکی زانستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌، چەندین ڕێنمایی دیکەی داناوە، کە لە خوارەوە بە شێوەی (PDF) بڵاوکراونەتەوە .

کلیک بکە بۆ بینینی ڕێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی