University of Raparin Logo

فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوان و خوازیارانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین/فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ئێواران، ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران بۆ بەشەکانی (یاسا، کارگێڕی، مێژوو، جوگرافیا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەکان/ ئێواران ناوی (٨٩) پاڵێوراو و (٧٢) خوازیاران بۆ خوێندنی ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی فاکەلتییەکە ڕاگەیاندوووە، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت و خوێندکاران پەیوەندی بە بەشەکانیانەوە بکەن بە مەبەستی جێ بەجێکردنی مامەڵەی وەرگرتن.

تێبینی:
١- ئەمە ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوان و خوازیارانه، ئەو پاڵێوراوو خوازیارانەی كه تانەیان هەیە لە ئەنجامەکان، دەتوانن لەڕۆژی (دووشەممە ، سێشەممە)ی هەفتەی داهاتوو، کەدەکاتە ڕێکەوتی ( ١٢ و ١٣ / ١٢ / ٢٠١٦) کاتژمێر (٩ – ١٢) ی بەیانی و کاتژمێر (٣ - ٥)ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی تانەدان لە ئەنجامەکان.
٢- لە دوای ئەم دوو ڕۆژەی کە دیاریکراوە بۆ تانەدان، هیچ پاڵێوراوێک بۆی نیە تانە لە ئەنجامەکان بدات، ئەم ئەنجامانە دەبن بە ئەنجامی کۆتایی.

ڕوونکردنەوەی حاڵەت :

١- پاڵێوراو / کاندیدە

٢- خوازیار / چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەت دەکرێت بۆ کاندید کردن.

 کلیک بکە بۆ بینینی ناوی پاڵێواراوانی خوێندنی ئێواران

 کلیک بکە بۆ بینینی ناوی خوازیارانی خوێندنی ئێواران