حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا کرێی تێچوی خوێندن لەبری منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە سەرجەم ناوەندە ئەکادیمیە ئەهلی و حكومییەكان بدات.
"بەرڤان حەمدی" بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و داهات لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندوە: پێشوتر ئەو بڕیارە هەبوو، بەڵام ئێستا نوێكراوەتەوە.
وتیشی "ئەوەی مایەی دڵخۆشییە، پێشتر گفتوگۆ لەسەر ئەوە بوو رێژەیەكی پارەكە لەسەر حكومەت بێت، رێژەیەكیش لەسەر خوێندكارەكە خۆی، بەڵام خۆشبەختانە دوای گفتوگۆیەكی زۆر، حكومەت
بڕیاری دا ۱۰۰٪ی پارەكە تەرخان بكات".
ئێستا لە بەشێك لە زانكۆ حكومییەكان خوێندن بە پارەیە، بۆیە نەك تەنیا قوتابخانە و زانكۆ تایبەتەكان، بەڵکون بڕیارەكە ئەو خوێندكارانەش دەگرێتەوە كە لە زانكۆ حكومییەكان دەخوێنن.
هەر بەپێی بڕیارەكەی حكومەت، كە لە ۲۰۱٦/۱۲/٥ بەواژۆی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەرچووە، یەك منداڵی زیندانیانی سیاسیش لە پارەی خوێندن دەبەخشرێن، واتە ئەگەر زیندانییەكی سیاسی چەند منداڵێكی بخوێنن، تەنیا یەك خوێندكاریان دەبەخشرێت.