راگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/٧، زانکۆی راپەڕین ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) رادەگەیەنێت و ماوەی یەک ھەفتەش بۆ تانەگرتن دانراوە.
بەپێی نووسراوی ژمارە (١٤٢٣)ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە رۆژی (٢٠١٦/١٢/٧) ئاڕاستەی زانکۆی راپەڕین کراوە تێیدا ئەنجامی بەرایی ناوی کاندیدانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) پەسەندکردووە. ھەروەھا ماوەی یەک ھەفتەشی بۆ سکاڵاو تانەگراتن داناوە.
لەنووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە سەبارەت بەتوانستی زمانی ئینگلیزی کاربکرێت بە رێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠١٦)ی ماستەرو رێنمایی ژمارە (٥) ساڵی (٢٠١٦)ی خوێندنی دکتۆرا.
ھەروەک لەنووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لەحاڵەتی ھەبوونی تەنیا (١) پێشکەشکار بۆ ھەر کورسیەکی تەرخانکراو بۆ زانکۆ نوێیەکان و زانکۆ پۆلە تەکنیکیەکان و زانکۆکانی تر ئەوا شێوازی خوێندنی کاندیدەکە دەبێتە پاراڵێڵ.
کلیک لە سەر ناوی بەشەکان بکە بۆ داگرتنی ئەنجامەکان
ئەدەبى عەرەبى - پارالێل - ماستەر
ئەدەبى كوردى- پارالێل - ماستەر
زمانى عەرەبى- پارالێل - ماستەر