ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/٧ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (علی عبداللە محمود) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە بهناونیشانی (دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەلای ئاشورییەکان "٦١٢-١٢٤٤ پ.ز." لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی شارستانییە) لەلایەن (پ.ی.د.عماد عبدالقادر محمد) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی توێژینەوەکە کراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (علی عبداللە محمود) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی بڕاوامەی باڵاتری بۆ دەخوازین، لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ خزمەتی زیاتری زانکۆمان و داهاتوی وڵاتمان.