University of Raparin Logo

یەکەمین بەشى زمانى سریانى لە هەرێمى کوردستان کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کردنەوەى بەشى زمانى سریانى هەنگاوێکى گرنگ و دەسکەوتێکى گەورەیە لە کوردستان.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى پێشکەشکردنى وتەیەکى هات، کە بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە مەراسیمى کردنەوەى بەشى زمانى سریانى لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەڵاحەددین پێشکەشى کرد.

لەو مەراسیمەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٦/١٢/٦) بەئامادەبونى د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین و ڕاگرى ژمارەیەک لە کۆلێژەکان و مامۆستایانى زانکۆ لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەڵاحەددین بەڕێوەچو، دواى کردنەوەى بەشەکە، چەند وتەیەک بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرا.

د.ئامانج سەعید بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتارێکى پێشکەش کرد، لە سەرەتایى وتارەکەیدا دەستخۆشى لە زانکۆکى سەڵاحەددین کرد و وتى: دەستخۆشیتان لێ دەکەم بۆ ئەم دەستپیشخەرییە، چونکە کردنەوەى ئەم بەشە ڕەنگدانەوەى تایبەتمەندى هەرێمەکەمانە لە فرەیى و ڕێزگرتن  و  جیاوازى پێکەوەژیان پێشان دەدات و، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک چۆن پشتگیرى و کارئاسانى بۆ کردنەوەى ئەم بەشە بۆ کردون، لەهەمان کاتدا بایەخدان بە پێکەوە ژیان و لێبوردەیى و ئاشنابون بەزمان و ئەدەب و کەلتور و مێژو و کەلەپورى پێکهاتە جیاکانى کوردستان لە ڕێگەى توێژینەوەى ئەکادیمى لەناوەندەکانى خوێندن بەیەکێک لە کارنامە سەرەکیەکانى وەزارەتەکەمان دادەنێین و بایەخى زۆرمان پێداوە، کردنەوەى ئەم بەشەش ڕەنگدانەوەى ئەو بایەخ و گرنگیپێدانەمانە،  هەر لە چوارچێوەى بایەخپێدانەکانمان بەو بابەتانە لە ڕۆژانى داهاتودا کۆنفرانسێکى فراوان بۆ لێوردەیى و پێکەوەژیان بەڕێوەدەبین، وتیشى (کلد و ئاشور و سریان)ى بەشێکن لە مێژوى هەرێمەکەمان، هەروەک بەشێکن لە مێژوى شارەکەمان، شارى هەولێرى پایتەختى خۆشەویست، بۆیە شانازى بە بون و بەشداریتان دەکەین.

نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: لە ماوەى (٤) ساڵى ڕابردودا ململانێیەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە گەرمەى توندوتیژیدا بوە، بەڵام هەرێمەکەمان توانى لەو ململانیەیەدا تایبەتەمەندى پێکەوەژیانى خۆى بپارێزێ و، وەک هەرێمێکى ئارام و پابەند بەبنەمایەکانى ڕێزگرتن لە جیاوازى فرەیى بەردەوامى بەژیان بدەن، وتیشى وەک هەرێمى کوردستان شانازى دەکەین بەئارامى کوردستان، هەربۆیە لە شەڕى دژى بەداعش توانیمان نزیکەى (٢) ملیۆن ئاوارەو دەرەبەدەرى سوریا و ئێراق لە هەرێمى کوردستان پەنا بدەین.

لە کۆتاى وتارەکەشیدا هیواى خواست کردنەوەى ئەو بەشە سەرکەوتو بێ لە ئەجامدانى توێژینەوەى زانستى و زمانەوانى بەتایبەت سریانى لە کوردستان .

لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین وتەیەکى پێشکەشکرد، لە وتەکەیدا باسى لە گرنگى کردنەوەى بەشى زمانى سریانى کرد و وتى: کردنەوەى بەشى زمانى سریانى تەنها کردنەوەى بەشێکى زمان نیە، بەڵکو گرنگ و مەغزاى خۆى هەیە، چونکە ئاماژەیەکى گرنگە بۆ بونى پێکەوەژیان لە کوردستان، هەربۆیە هەوڵدەدەین لە ڕێگەى پیگەیاندنى خوێندکاران لەم بەشە زانستیە ئەو ڕوحى لێبوردەیى و پێکەوەژیانەى کە مێژویەکى قوڵى لە کوردستان هەیە بەردەوامى پێ بدەین و پەرەى زیاترى پێ بدەین، لەهەمان کاتدا دەمانەوێ ئەم بەشە زانستیە ببێتە ببێنە ناوەندێکى گرنگ بۆ ئاشنابون بەکەلتورو کەلەپورى سریان و کلد ئاشور لە کوردستان، سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین وتیشى شانازى دەکەین کە لە ڕابردو و ئێستادا ڕۆڵى گرنگیان و کاریان هەبوە لە بەرەوپێشبردنى زانکۆى سەڵاحەددین، دڵنیشاین بەکردنەوەى ئەو بەشە ڕۆڵیان کاراترو زیاتر دەبێ بەتایبەت لە نزیکەوە ئاشنابون بەکەلتور و زمانى یەکتر.

هەر بەو بۆنەیەوە د.سەعید عومەر ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە لە زانکۆى سەڵاحەەدین وتى: ئەمڕۆ ڕۆژێکى گرنگە لە مێژوى کۆلێژەکەمان، هەر لە وتەکەیدا باسى لە گرنگى و ڕەسەنى زمانى سریانى کرد و وتى: زمانى سریانى یەکێکە لە زمانە دێرینەکانى ناوچەکەو سەرچاوەکەى دەگەڕێتەوە بۆ بۆ زمانى ئارامى و، لەو ساوە تا ئێستاش ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى جگە لە هەرێمى کوردستان لە وڵاتانى ناوچەکەش قسەو گفتوگۆى پێ دەکەن، ئەوەشى ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵى خوێندن (٢٠) خوێندکاریان لە بەشى سریانى وەرگرتوە و، لە ساڵانى داهاتوش دەرچوان دەبنە پاڵپشتیەکى گرنگ بۆ بەهێزکردنى زمانى سریانى.

سەرۆکى بەشى زمانى سریانیش لە وتەیکدا، دواى ئەوەى دڵخۆشى خۆى دەربڕى بەکردنەوەى ئەو بەشە زانستیە، وتى: کردنەوەى بەشى زمانى سریانى دواى هەوڵ و ماندوبونێکى زۆر کراوەتەوە، وتیشى ئەم بەشە تایبەت دەبێ بەزمان و کەلتور و کەلەپورى سریانى، هەربۆیە توێژینەوەى زانستى و ئەکادیمى بەراوردکارى دەکات.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3435