University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆ، بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرکردەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱٦/۱۲/٦، بەڕێز( د.موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرکردەوە .
سەرۆکی زانکۆ، وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراوی بەشەکە، چەندین ڕێنمایی بە خوێندکارانی بەشەکەدا بۆ دەستپێکردنی قۆناغی خوێندنی زانکۆییان، هیوای خواست کردنەوەی بەشی ئەندازیاری شارستانی دەروازەیەک بێت بۆ زیاتر بەرەوپێشچون و ناساندنی زانکۆمان، توانای زانستی خوێندکارانیشی لە ئاست چاوەڕوانی زانکۆدابێت.


زانکۆی ڕاپەڕین، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بەشی ئەندازیاری شارستانی کردەوە، لە هەنگاوی یەکەمدا بۆ ئەمساڵی خوێندن (٤۱) خوێندکاری وەرگرتووە ، ئەم بەشە تەنیا خوێندکارانی لقی زانستی وەردەگرێت و کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی بۆ ئەمساڵی خوێندن (٦٦۲) بووە.