University of Raparin Logo

ناوی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیەندرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

 وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱٦/۱۲/٥ ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا راگەیەندرێت.   عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ناوی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱٦-۲۰۱۷ ڕابگەیەنرێت.

 عەباس ئەكرەم، وتیشی "لە دوای ڕاگەیاندنی ناوی پاڵێوراوان ماوەی هەفتەیەك دیاریكراوە بۆ هەر کاندیدێک تانەی لە ئەنجامەکان بدات و دەتوانن لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سكاڵاو و رەخنەكانی خۆیان بگەیەنن".

سەرچاوە/RUDAW