University of Raparin Logo

داواکاری بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

زانیاری دەربارەی پرۆگرامەکە:

پرۆگرامی سەردانیکردنی فولبرایت ، هەل دەرەخسێنێت بۆ ٢٥ فێرخوازی عێراقی تا لەو رێگەیەوە پەرە بە تواناکانیان بدەن لە بوارەکانی پەرەسەندنی کۆلێژ ، رابەرایەتی و چالاکی ئالوگۆری کەلتوری لە دامەزراوەکانی ئەمریکا، لە بەرواری ٣٠ -٦ تا ٨ - ٩- ۲۰۱۷ . پێنج گرووپ کە هەریەکەیان پێک دێن لە پێنج فێرخواز، لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ئەمریکا (١٠) هەفتە بەسەر دەبەن کە تێیدا ئاشنا دەکرێن بە میتۆدە نوێیەکانی فێرکردن و لێکۆڵینەوە، رێکخستنی هۆڵ، ئامادەبوون لە سێمینار و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ فاکەڵتی و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی دانیشتنی هەفتانەوە.پرۆگرامەکە هیچ هەلێک نارەخسێنێت وە جێگایەکیش نیە بۆ لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی.

 ئامانجەکان

-بنیاتنانی توانایەکی بەرزتری فێرکردن لە عێراق لە ڕێگەی پەرەپێدانی فاکەڵتی و ئامۆژگاری بۆ رابەرایەتی کردن بۆ فێرخوازانی عێراق.
-چاودێری ، هاریکاری و پەیوەندی بەردەوام لەنێوان فێرخوازانی عێراق و ئەکادیمستانی ئەمریکا.
-بەرەو پێشبردنی تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان عێراقی و ئەمریکییەکان.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات:
پێشبرکێی ٢٠١٧ کراوەیە بۆ ئەندامانی فاکەڵتی زانکۆکان کە بە شێوەی فول تایم دەوام دەکەن و هەڵگری بروانامەی ماستەرن، وە بە لانی کەمەوە پێنج ساڵ ئەزموونی وانەبێژیان هەبێت، یان هەڵگری بروانامەی دکتۆرا بن بەڵام ئەزموونی وانەبێژیان لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت. هەڵگرانی بروانامەی ماستەر کە ئێستا خوێندکاری دکتۆران، دەبێت بە لانی کەمەوە خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونی وانەبێژیی بن. پێشکەشکاران دەبێت ئارەزووی ئەوەیان هەبێت تا سکیڵەکانی وانەبێژی و رابەرایەتیان پەرە پێبدەن.ئەم پرۆگرامە تەنها بۆ ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فاکەڵتییەکانە.

داواکاران پێویستە رەوانی لە قسەکردن و نوسینی ئینگلیزی بسەلمێنن. فێرخوازان لەم پرۆگرامەدا دەتوانن فۆکەس بخەنە سەر یەکێک لەم بوارانەی خوێندن:
- فێرکردنی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی
- ئەندازیاریی
- زانست و تەکنەلۆجیا
- یاسا و مافەکانی مرۆڤ
- بزنس و بازرگانی جیهانی

چۆنیەتی پێشکەش کردن :
بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ دروست کردنی یوسەر ئەکاونت و تەواوکردنی فۆرمی داواکاریەکە:

https://apply.embark.com/student/fulbright/scholars/30/

بۆ رێنمایی زیاتر لەسەر چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمەکە، کلیک لێرە بکە :

http://www.cies.org/application-guidelines

دوا بەرواری پێشکەشکردن بریتیە لە : ١٥- ١٢- ٢٠١٦
فۆرمی داواکارییەکە پێویستی بە زانیاریی کەسیی و دەربرینێکی کەسیی هەیە کە ٣ بۆ ٥ پەر ببێت لە درێژیدا. لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرمەکەدا داوات لێدەکرێت زانیارییە داواکراوەکان پێسکەش بکەیت ، دەتوانی زانیاریی زیاتر پێشکەش بکەیت، وەک:
- بواری پەسەندکراوی خوێندن
- باکگراوندی خوێندن
- سی ڤی
- رونکردنەوەیەک لەسەر ئەوەی کە بەشداریکردنت لەم پرۆگرامە چۆن سود بە خۆت و دامەزراوەکەت دەگەیەنێت بە گشتی
- چۆن پلان دادەنێیت بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی کە بەدەستت هێناوە لەکاتی گەرانەوەت بۆ عێراق
- سێ نامەی پشتگیری ( ئەکادیمیی یان پرۆفێشناڵ ، نەک کەسیی)

پرۆگرامەکە ئەمانە دەگرێتەوە :
- مووچەیەکی دیاریکراو بۆ هەر فێرخوازێک
- کرێی گەشتی فرۆکە
- کرێی رێکخستنی ستایلی ژوور
- کرێی گەشتی زەمینی بۆ ناو ئەمریکا
- بیمەی تەندروستی و هەر روداوێک لەکاتی پرۆگرامەکەدا

بۆ زانیاریی و وردەکاریی زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://iraq.usembassy.gov/fulbright-visiting-scholar.html