زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئێستادا داواکاریەکان بۆ زەمالەی (لیوس دریفوس ویدنفێڵد و هۆفمان) و پرۆگرامی سەرکردایەتی وەردەگرێت.ئەم زەمالەیە پشتگیری تەواوی خوێندکارە بەهرەمەندەکان دەکات لەو وڵاتانەی کە لە گەشەکردندان یان ئابوریان لە گەشەکردندایە لە سەرانسەری ئەفریقا و ئاسیا و باشووری ئەمریکادا. دامەزراوەی لیوس دریفوس ئامانجی برەودانە بە کشتوکاڵ ، ئاسایشی خۆراک و پشتبەخۆبەستنێکی بەهێز و بەردەوام بەتایبەتی لەڕێگەی پەروەردە و پاڵپشتیکردنی جوتیارانەوە بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە لە گەشەکردندا لە ناوچانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان بۆ کراوە.
ئاستی کۆرسەکە: ئەم زەمالەیە بریتیە لە خوێندنی ماستەر بەشێوازی فوول تایم.
بابەتەکانی کۆرسەکە: زەمالەکە لەزۆر بواری جیاوازدا پێشکەش دەکرێت بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەییان.
بەخشیننی زەمالەکە: ئەم زەمالەیە کرێی زانکۆ و کۆلێج لەخۆدەگرێت لەگەڵ خەرجی ژیان بە بری (١٤،٢٩٦ پاوەن).ئەم خەرجیانەش دەدرێن بە خوێندکار لە تەواوی ماوەی خوێندنەکەدا.
شیاویەتی:
* خوێندکاران پێویستە داواکاری بۆ کۆرسێکی نوێ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد پێشکەش بکەن.
* خویندکار پێویستە بگەرێتەوە وڵاتەکەی خۆی دوای تەواوکردنی خوێندن .ئەم خوێندکارانەی کە ئێستا لەزانکۆی ئۆکسفۆردن شیاوی پێشکەشکردن نین ،جگە لەوانەی کە خوێندکاری پڕۆگرامی لیوس دریفوس ویدنفێڵدن.
* ئەم پڕۆگرامە ئامانجی سەرکردەکانی داهاتووە کە ئەرکی جیاواز دەگرنە ئەستۆ و تەکیز دەخەنە سەر باشترکردنی ئاسایشی خۆراک و بەردەوامی.کاندیدە سەرکەوتووەکان پێویستە ئەوە پێشان بدەن کە لەدوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد پابەندن بەوەی کە خزمەتی کۆمەڵگای جیهانی دەکەن لەو بوارەی کارکردن کە هەڵیان بژاردووە. بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی کشتووکاڵ و بوارەکانی گەشەپێدان و یاسا و ڕامیاری کە پەیوەستن بە ئاسایشی خۆراک و کشتوکاڵی بەدەوام، چاودێری تەندروستی و ژینگە و بەڕێوەبردنی ئاو ، ئابووری و سیاسەتی گشتی و دەرەوە.
* خوێندکار پێویستە پەیوەندی نێوان بواری خوێندنەکەی و ئامانجی درێژخایەنی ئیشەکەی پێشان بدات و وە ڕوونی بکاتەوە کە چۆن ئەرکی پیشەییەکەی بەشداردەبێت لە باشترکردنی ژیانی گشتی ل لە ووڵاتەکەی خۆی یان لە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.هەروەها ئەم زەمالەیە ئامانجی پشتگیریکردنی تاکەکانە کە لەدوا تەواوکردنی خوێندنی پشتگیریکراودا بەردەوام دەبن و بە گەرمی سەرقاڵی ئەو بوارەدەبن کە هەڵیان بژاردووە.
پێویستیەکانی ڕێگەپێدانی کۆلێج:
پێویستی داخلبوون: داواکاران پێویستە بڕوانامەی پێشتریان هەبێت .
پێویستی زمانی ئینگلیزی: ئەو داواکارانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە یان لە زانکۆیەکدا بەزمانی ئینگلیزی نەیانخوێندووە پێویستە تاقیکردنەوەی ئایڵتس یان تۆفڵ بکەن.
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:
* بۆئەوەی داواکاریەکەت لەبەرچاوبگیرێت خوێندکار پێویستە فۆرمی داواکاری زەمالەی (لیوس دریفوس ویدنفێڵد و هۆفمان) و پرۆگرامی سەرکردایەتی هەڵبژێرێت لە بەشی زەمالەی زانکۆی ئۆکسفۆرد و داواکاریەکەی پێشکەش بکات پێش کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردن.
*خوێندکار پێویستە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی زەمالەی (لیوس دریفوس ویدنفێڵد و هۆفمان) بەتەواوی بداتەو و لەگەڵ فۆرمی داواکاریەکەدا پێشکەشیان بکات.
* بۆئەوەی شیاوی لەبەرچاوگرتن بی بۆ ئەم زەمالەیە داواکاران پێویستە سەرکەوتووبن لە پێدانی جێگایەک لەو کۆرسەی کە هەڵیبژاردووە دوای ئەوەی کە داواکاریەکە پێشکەشکرا پێش دواوادە، ئەو داواکریانەی کە لە مانگی یەکدا پێشکەش دەکرێن دوبارە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێتەوە لەگەڵ ئەو داواکاریانەی کە لە مانگی سێدا پێشکەش دەکرێن. ئەو داواکارانەی دەخرێنە لیستی چاوەڕوانیەوە شیاوی ئەم زەمالەیە نابن.
* دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: ٦ یان ٢٠ /١ / ٢٠١٧ .بەگوێرەی کۆرسەکەت.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و زانیاری دەربارەی ووڵاتەکان و بابەتەکانی کۆرسەکە سەیری ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە.