University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی جیھان واژۆ کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ ٢٤/ ١١ /٢٠١٦، لەکەمپەسی زانکۆی جیھان لەشاری سلێمانی لەڕێورەسمێکدا بەئامادەبوونی سەرۆکی ھەردوو زانکۆی راپەڕین و زانکۆی جیھان لەسلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوو زانکۆ واژۆ کرا.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی زانکۆی جیھان و راگری کۆلێژو سەرۆک بەشەکانی زانکۆکەوە بەگەرمی بەخێرھاتنی وەفدی زانکۆی راپەڕین کرا کە پێکھاتبوون لەبەڕێزان د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆو د. پێشەوا حەمید راگری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. سەنا حسن راگری کۆلێژی پەرستاری و د. بەرزان محمدامین سەرۆکی بەشی پەرستاری و مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندن.
لەکۆبوونەوەیەکدا بەڕێز پ.ی.د. واحد عمر (د. ئارام) سەرۆکی زانکۆی جیھان لەسلێمانی کورتەیەکی دەربارەی زانکۆی جیھان لەسلێمانی پێشکەشکردو ئاماژەی بەبەشە زانستیەکانی زانکۆکە کردو تەئکیدی لەسەر گرنگی دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمیدا لەنێوان زانکۆ تایبەت و حکومیەکان لەکوردستان و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوو زانکۆی راپەڕین و جیھانیشی بەھەنگاوێکی پۆزەتیف و گرنگ وەسفکرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەو کاری ھاوبەشی زانستی لەنێوان ھەردوو زانکۆ لەداھاتوودا.
دواتر بەڕێز د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆی راپەڕین کورتەیەکی مێژووی دەربارەی زانکۆی راپەڕین بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە باسکردو جەختی لەسەر گرنگی دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی نێوان زانکۆکان کردەوەو روونیکردەوە کە لەداھاتوودا ھەردوو زانکۆ دەتوانن لەرێگەی ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی زانستی ھاوبەشەوە پەیوەندییەکانیان زیاتر گەشەپێبدەن.
ھەروەک لەرێورەسمێکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوو زانکۆی راپەڕین و جیھان لەسلێمانی واژۆکراو دواتریش بەیاوەری سەرۆکی زانکۆی جیھان و ستافی زانکۆکە لەگەشتێکی زانستیدا بەشە زانستیی و کتێبخانەو تاقیگەکانی زانکۆکە بەسەرکرانەوەو لەنزیکیشەوە لەلایەن سەرۆکی ھەردوو زانکۆوە بەگرنگەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بۆ ژمارەیەک لەخوێندکاران روونکرایەوە.