زانکۆی راپەڕین، پیرۆزبایی گەڕانەوەی سەرۆک مام جەلال دەکات

چاپکردن

بەناوی سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی زانکۆمانەوە، بەخێرھاتنەوەی بەڕێز فەخامەتی مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق بۆ نیشتمانی ئازیز دەکەین و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بەباشبوونی تەندروستی بەڕێزیان.
ئاواتەخوازین تەندروستی سەرۆک مام جەلال ھەمیشە روو لەباش بوون بێت و گەڕانەوەشی ببێتە مایەی یەکڕیزی ناوماڵی کوردو چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، ھەروەک لەرابردوودا بەڕێزیان، فریادڕەسی چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەبوون کە بەرۆکی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵیان گرتبوو. زانکۆی راپەڕین
٢٢ /٧/ ٢٠١٤