University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین دو كتێب وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستا ھاوژین محێدین لەبەشی باخداری کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، دو كتێب لەزمانی توركیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی.

كتێبی یەكەمیان بەناونیشانی (تـورکیـا لەدیدی نووسەرانەوە ٢٠١٨-٢٠٢٠ ‎پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا، پێشهاتەکانی سوریا، ڕەخنەگرتن لە حکومەت، ئازادی میدیا و ئابوری تورکیا)ەوەیە، ‎ئەم کتێبە لەئامادەکردن و وەرگێڕانی هاوژین محێدینە، پێنج دۆسیەی "سیاسی، ئابوری و مێدیایی" لەخۆگرتوە لەچوارچێوەی ۲۱٤ لاپەڕەدا.
كتێبی دوەم بەناونیشانی (سیستەمی سیاسی عێراق و لوبنان لە نێوان فیدڕالیزم و کۆنفیدڕالیزمدا)یەو ئەم کتێبە، توێژینەوەیەکە لەلایەن "بەهرۆز گەڵاڵی" ئەنجامدراوەو هاوژین محێدین لەزمانی تورکییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە۱٥۲ لاپەڕە پێکهاتووەو توێژینەوەکە، باس لەسیستمی سیاسی عێراق دەکات و لێکچونی لەگەڵ وڵاتی لوبنان دەخاتەڕو، چەند باسێکی لەخۆگرتوە: سیستمەکانی فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی، فیدڕاڵیزم، ئەو تیۆرانەی پەیوەندیان بەدەوڵەتی فیدڕاڵیەوە هەیە، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، مێژوی عێراق، سیستمی سیاسی عێراق، کوردو ڕۆلی لەسیستمی سیاسی. مێژوی لوبنان، سیستمی سیاسی لوبنان، دەستورو پێکهاتەی سیاسی لوبنان، جیاوازی و هابەشی لەنێوان سیستمی سیاسی عێراق و لوبنان.
مامۆستا ھاوژین محێدین ئەمە کتێبی پێنجەم و شەشەمیەتی لەبواری سیاسی-دا، ماوەی ١٠ ساڵە سەبارەت بە سیاسەت و گۆڕانکاریەکانی تورکیا لەرۆژنامەو گۆڤارەکانی ھەرێمی کوردستان دەنوسێت. و ماوەی ٤ ساڵ لەبواری میدیا لەتورکیا کاری کردوە.