دوای ھەماھەنگی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دوانیوەڕۆی ١-٤-٢٠٢١ پشکنینی کۆرۆنا بۆ بەشێک لەخوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکان ئەنجامدرا.
ھەڵمەتی پشکنینەکە لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنای سەربە تاقیگەی ناوەندی ڕانیە بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ بۆ ئەوخوێندکارانەی کە نیشاکانی کۆرۆنا یان پەتای وەرزیان ھەیە لەبەشەناوخۆیەکانی کوران و کچان ئەنجامدرا.
ھەروەھا لەھەوڵی بەردەوام داین بەھاوکاری ھەمان تیمی تەندروستی پشکنین بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ئەنجام بدەین بۆدڵنیایی زیاتر لەچەند رۆژی داھاتوودا.