سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەبۆنەی رۆژی دامەزراندنی زانكۆی راپەڕینەوە كە رۆژی (4ی نیسانە) پیرۆزبایی رۆژی زانكۆ لەخوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات.
زانكۆی راپەڕین لەساڵی (2010) لەلایەن كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرێنرا.
بڕیاربو ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردو فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆی راپەڕین بەبەشداری سەرجەم چین و توێژەكانی سنورەكە رێكبخرێت، بەڵام بەهۆی نالەباری بارودۆخی تەندروستی و بەرزبونەوەی كەیسەكانی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بڕیاریدا كە ئەمساڵ فێستیڤاڵی رۆژی زانكۆ رێكنەخرێت.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین