University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین و شارەوانیەكانی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (22ی حوزەیرانی 2021)، لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین و زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ئەندازیار (ئاوارە علی حسن)، بەشداربون، و لەچەند تەوەرێكی جیاوازدا جەختیان لەهەماهەنگی زیاتری هەردولا کردەوە بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ناوچەکە.