ئەمڕۆ یەكشەممە (27ی حوزەیرانی 2021) بەشی بیركاری لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وێركشۆپێكی زانستی لەژێر ناونیشانی (TOWARDS THE IMPLEMENTATION OF BOLOGNA PROCESS AT THE DEPARTMENT OF MATHEMATICS ) رێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتاری راگرایەتی لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێشكەشكرا.
دواتر لەچوارچێوەی دوو پانێلدا چوار سیمیناری زانستی پێشكەش كران، لەپانێلی یەكەمدا كە لەلایەن بەڕێز (م.ی. هیدایەت محمد شریف) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (Curriculum and Program of the department of Mathematics) لەلایەن بەڕێز (م.ی. ئەبوبەكر مستەفا احمد) پێشكەشكراو سیمیناری دووەمیش لەلایەن (م.ی. بەشدار عبداللە سەلام) بەناونیشانی (The positive and negative aspects of the current system at the department) پێشكەشكرا.
لەپانێلی دووەمی وێركشۆپەكەدا كە لەلایەن (م.ی. سۆران جلال عبداللە) بەڕێوەبرا، دوو سیمیناری زانستی پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (د. دانا ابراهیم احمد) بەناونیشانی (The challenges of implementing Bologna Process) پێشكەشكراو سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی (ECTS and workload calculation based on various activities ) لەلایەن (پ.ی.د. نەجمەدین محمد سعید) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەپرسیارو وەڵامی بەشداربووان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.