ئەمڕۆ (27ی حوزەیرانی 2021) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی رێزلێنانی زانكۆی راپەڕین بەخشرا بەبەڕێز (پ.د. صباح رشید قادر).
پ.د. صباح رشید قادر، لەماوەی ساڵانی رابردوودا وەكو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كاریكردوەو خزمەتێكی زۆرو بەرچاوی بەزانكۆی راپەڕین كردوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەپای خزمەت و هەوڵ و ماندوبونەكانی بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی پێبەخشرا.