University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین چەند دەرفەتێکی بەشداریکردنی خولی ڕاهێنانی تواناکان (Micro-internship) لەگەڵ چەندین کۆمپانیا، به هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا رادەگەیەنێت.

لەهەنگاوی یەكەمی خولی راهێنانەكاندا، كۆمپانیای ئاسیا سێڵ هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (9) خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر قۆناغی (3) و (4)، دەرەخسێنێت، خولەکە بۆ ماوەی دوو هەفته بەشێوازی ئۆنلاین دەبێت و بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ خولەکە، هەروەها باشترە شارەزایی پێشینەی هەبێت لە (telecommunication industrial and GSM Fundamentals. ).
ئەوانەی پێشتر بەشداری ئەم خولەیان کردوە ناتوانن بەشداری بکەنەوە. شێوازی هەڵبژاردنی خوێندکاران بەشێوەی چاوپێکەوتن دەبێت و دواتر ئاگادار دەکرێنەوە لەدوای پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ رۆژی چاوپێكەوتن.
لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەدرێته بەشداربوان.
دوا كات بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکه رۆژی هەینی (٢-٧-٢٠٢١) .

كلیك لەم بەستەرە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم
https://forms.gle/6hJSjsoDCC6R2KPD9