University of Raparin Logo

وێرکشۆپێکی زانستی دەربارەی گرنگی زمان ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆسێ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەشی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەژێرناونیشانی (اللغة والحیاة) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست .
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژەوە پێشكەش كراو تیایدا باسی لەگرنگی سیمپۆزیۆمەكە كرد.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا، سێ سیمیناری زانستی دەربارەی گرنگی زمان لە چوارچێوەی پانێلێکدا پێشکەشکران، کە مامۆستا توانا قادر صابر سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی پانێلەکەی کرد، یەکەم سیمیناری سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن ا.م.د. ابراهیم عبدالرحمن بە ناونیشانی (اللغة والاعلام) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن د. آزاد عبداللە محمد لەژێرناونیشانی (اللغة والفكر) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری سێیەم و کۆتایی بە ناونیشانی (اللغة والمجتمع) لەلایەن م.م هەتاو علی احمد پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆی نێوان ئامادەبووان و پێشكەشكارانی سیمینارەكان کۆتایی بە سیمپۆزیۆمەكە هات.