University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی رێزلێنانی بە (پەروین ئەمین علی) بەخشی

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (28ی حوزەیرانی 2021) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا بڕوانامەی رێزلێنانی زانكۆی راپەڕین بەخشرا بەبەڕێز (پەروین ئەمین علی) فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین.

پەروین ئەمین عەلی، لەماوەی ساڵانی رابردوودا لەتۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین كاریكردوەو خزمەتێكی زۆرو بەرچاوی بەزانكۆی راپەڕین كردوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەپای خزمەت و هەوڵ و ماندوبونەكانی بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی پێبەخشرا.