University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین و نەخۆشخانەی شەهید ئەحمد اسماعیل هەماهەنگی زیاتر دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (7ی تەمموزی 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. خالید احمد) و وەفدێكی یاوەری سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد اسماعیل-یان كردو لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بەڕێز (د. نەژاد محمد قادر)و ستافی نەخۆشخانەكە پێشوازیان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكیشدا گفتوگۆ كرا دەربارەی هەماهەنگیەكانی هەردوولا، بەتایبەتیش هاوكارییەكانی نەخۆشخانەكە بۆ راهێنانی هاوینەی بەشە پزیشكیەكانی زانكۆی راپەڕین. هەر لەمیانی سەردانەكەدا، بەشەكانی نەخۆشخانەكە بەسەركرانەوە.
نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل لەشارۆچكەی چوارقوڕنەیەو لەلایەن دەزگای تەندروستی پێشمەرگەوە دامەزرێنراوەو سەرپەرشتی دەكرێت.