بەئامانجی پەرەپێدانی ئاستی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ چۆنیەتی نوسینی ئەکادیمی (Academic writing)، لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی (پ.ی.د. جمال علی عمر) و سەرۆکی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی (د. کـەژاڵ شێخ محمد ابراهیم) بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی لیژنەی زانستی (پ.ی.د. احمد فرحان شلال) و ئەندامی لیژنەی زانستی ( د. ڕزگار قادر پیرۆت) لەبەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی کۆبونەوەیان ئەنجامدا.
لەكۆبونەوەكەدا بیروبۆچون و پێشنیازەکان خترانەڕو و تاوتوێى لایەنە جیاوازەکانی بیرۆکەکان کرا، بۆ بەدیهێنانى پرۆگرامێکی تۆکمەو سود بەخش بۆ خوێندکارانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی .