مامۆستایەكی بەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین كتێبێكی بەزمانی عەرەبی بەناونیشانی (الصراع في المجتمع الكوردستانية القديم منذ العصور الحجرية حتى عام 550ق.م) بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عماد عبدالقادر بریفكانی مامۆستا لەبەشی مێژووی زانكۆی راپەڕین، بەماڵپەڕی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند: كە ئەم پەرتوکە باسی بابەتی ململانێ لەکۆمەڵگەی کوردستانی کۆن دەکات، وتیشی: لەكتێبەكەدا باسی ماوەی چەرخە مێژووییە کۆنەکان كراوە بەتایبەت ماوەی مێژوویی درێژکراوەی چاخە بەردینیەکان تا کاتی ڕوخانی دەوڵەتی میدیەکان لەساڵی 550ی پێش زایندا.