ئه‌مڕۆ دووشه‌مه (26ی تەمموزی 2021) مامۆستایه‌كی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارو ئەندامی لیژنه‌ی گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماسته‌ر به‌شداریكرد لەبواری ئەندازیاری شارستانی- بەشی بوومەلەرزە.
گفت‌وگوی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكار (ئارام عثمان محمود) له‌بواری ئه‌ندازیاری شارستانی- بەشی بوومەلەرزە (Earthquake Structural Engineering) و سه‌رپه‌رشتیكردنی توێژینەوەكەو گفتوگۆکردنی وه‌كو كارێكی هاوبه‌شی نێوان زانكوی ڕاپەڕین بەشی ئەندازیاری شارستانی و زانكوی تبریزی نێودەڵەتی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی-بەشی بوومەلەرزە ئه‌نجام درا.
ئه‌م توێژینەوەیە له‌لایه‌ن (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نجم ا‌لدین محمد سعید) له‌به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین و (د. جواد کاتبی) زانكوی تبریزی نێودەڵەتی سەرپەرشتیكرا.
ناونیشانی نامەی ماستەرەکە بریتی بوو: Geometry and Stress Control of Spherical Structure by Direct Force Method گفتوگۆی ماستەرنامەکە لە ڕیگای ئۆنلاینه‌وه به‌ڕێوه چوو، له كوتاییدا به پله‌ی بالا په‌سه‌ند كرا..