ئەمڕۆ (26ی تەمموزی 2021) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د موفق خالد ابراهیم) بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بەبەڕێز (علی حسن بایز) كارمەندی بنكەی تەندروستی زانكۆی راپەڕین.
بەڕێز (علی حسن بایز) یەكێك بوو لە كارمەندە دڵسۆزەكانی بنكەی تەندروستی زانكۆی راپەڕین و لەماوەی ساڵانی رابردوودا تا خانەنشینبونی خزمەتی زۆری توێژەكانی زانكۆی كردوەو لەپای خزمەت و دڵسۆزیان ئەم رێزلێنانەی پێبەخشرا.