ڕۆژی یەکشەممە ( 1ی ئابی 202 1) لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لەكەمپەسی قەڵادزێ گفتوگۆی توێژینەوەی ماستهری (زانیار زیاد ئیبراهیم) خوێندکاری ماستەر لەبەشی كوردی -ئەدەب لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بەڕێوەچو.
توێژینەوەكە بهناونیشانی (ئیستاتیکای شوێن لەدەقە شیعرییەکانی "لەتیف هەڵمەت "دا)بوو، سەرەتا توێژەرپوختەیەكی دەربارەی توێژینەوەكەی خستەڕوو، دواتر لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی توێژینەوەكە بەڕێوەچوو.
لهكۆتایی گفتوگۆكهدا نامهی ماستهرەكە بەبڕیاری لیژنهی گفتوگۆ بەپلەی (زۆرباشە) پهسند كرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: سەرۆكی لیژنە پ.د.هیمداد حسین بکر لەزانكۆی سەڵاحەدین، و ئەندامێتی هەریەك لە پ.د.شنۆ محمد محمود لەزانكۆی سلێمانی و پ.ی.د.صافیە محمد ئەحمد لەزانكۆی راپەڕین و پ.ی.د. سەرکەوت عمر ٳبراهیم ئەندام و سەرپەرشتیار لەزانكۆی راپەڕین .