University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک بۆ تازەکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بە پێی سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢١، بەشی زمانی کوردی لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی داخراوی بەناونیشانی (تازەکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بە پێی سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس)ڕێکخست.

سەرەتا مامۆستا بارزان علی پیرۆت وتەی سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی پێشکەشکرد: تیایدا کورتەیەکی دەربارەی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس باسکرد، هەروەک لایەنە باشەکانی سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس و پەرەپیدان و پێشخستنی زیاتری سیستەمەکەی بۆمامۆستایان خستەڕوو .
پاشان د. ئاسۆ عومەر مستەفا تەوەرێکی بە ناونیشانی (پڕۆسەی بۆڵۆنا پڕۆسێس و لایەنە باشەکانی) پێشکەشکرد، دواتر مامۆستا هاژە چیچۆ حمدامین تەوەری دووەمی بە ناونیشانی (ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس) پێشکەشکرد، تەوەر و سێیەم و کۆتایی لەلایەن د.هەژار قادر ابراهیم بە ناونیشانی (شێوازی هەژمارکردنی Ects کاتژمێر و ئەرکی خوێندکار لە سیستەمی بۆڵۆنادا) پێشکەشکرا.
لە وێرکشۆپەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربوون و بە سەرنج و تێبینیەکانیان وێرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.