ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢١، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی داخراوی بەناونیشانی (TOWARD IMPROVING BOLOGNA PROCESS MATERIALS AT COMPUTER SCIENCE DEPARTMENT ) ڕێکخست.
لە وێرکشۆپەکەدا مامۆستاینی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە چەندین زانیاری بە ئاراستەی گەشەپێدانی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس لە پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکەدا ئاشناکران.
جێی ئاماژەیە، زانکۆی ڕاپەڕین ماوەی سێ ساڵە پرۆسەی بۆڵۆنا پرۆسێس لە بەشێک لە کۆلێژ و بەشە زانستییەکان جێبەجێدەکات ،هەروەک ساڵانەش بەپێی پلانی خوێندنی زانکۆ بەش و کۆلێژی زیاتر پرۆسەکە جێبەجێدەکەن.