University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (5.43) بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی نوێ بەناونیشانی (Psychological Violence Against Arab Women in the Context of Social Media: Web-Based Questionnaire Study)، لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (5.43) بڵاوكردەوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەكەی لەگۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) بڵاوكراوەتەوە كە لەسەر ئاستی جیهان (7)مین گۆڤاری بواری زانیاری تەندروستیە، كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (5.43)-ە بەپێی دواین ریزبەندی فاكتەری كاریگەری كلاریفەیت.
گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) لەرانكی گۆڤارەكانی دیجیتاڵ تەندروستی و ئینفۆرماتیكسی تەندروستی بەیەكێك لەئاست بەرزترین گۆڤار دادەنرێت و لەچارەكی یەكەمدایەو لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوە لەوانە سكۆپەس و كلاریفەیت.
لەم توێژینەوەیەدا بەمیتۆدی زانستی شیكار بۆ توندوتیژی دەروونی دژ بەژنانی عەرەب كراوە لەسۆشیال میدیادا لەروانگەی هەردوو تیۆری فێمێنیستی لیبراڵی و فێمێنیستی رادیکاڵیەوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://www.jmir.org/2021/8/e27944