رۆژی (23ی ئابی 2021) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەھاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرو زانکۆی تارانی پزیشکی و دامەزراوەی NHSی بەریتانی و زانکۆی تەکنیکی شیمالی لەموسڵ و زانکۆی تەکنیکی ئوستا لەنەجەف پێنجەمین کۆنفرانسی تەندوستی و زانستە پزیشکیەکان بەناونیشانی (بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکیە عیراقیەکان) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەكۆنفڕانسەكەدا بەڕێز (م. زانا حسن ابراھیم) مامۆستا لەبەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی زانکۆی راپەڕین بەدوو توێژینەوەی زانستی بەشداری کرد. لەتوێژینەوەکاندا کاریگەری ڕووەکی کوزەڵەو کاردوو وەک گیا دەرمان لەگەڵ وەرزشکردن بەبێ سیستمی ڕێجیمکردن لەسەر گیانەوەری جرجی تاقیگە لەدژی قەڵەوی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و بەرزی چەوریەکانی ناو خوێن ھەڵسەنگاندنیان بۆکراوەو کاریگەریەکانیان بەراورد کراوە. لەتوێژینەوەی دووەمدا سەوزەی کوزەڵەو قوڕادە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی ھەوکردنی کوشندەی جگەر بەھۆی ژەھراویبونەوە بەماددەی کیمیاوی تایبەت تاقیکراونەتەوە لەسەر گیانەوەری جرجی تاقیگە.
شایەنی باسە ھەردوو توێژینەوەکە ئەنجامی زانستی بەرچاویان تیادا بەدەستھاتووەو یەکێ لەتوێژینەوەکان (ڕێباز ڕێبوار مەلا و سۆران قادر عبدل) توێژەر لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەشدارن تیایدا.